بە هۆی تەقینەوەی تەنکییەک لە سلێمانی دوو کرێکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە قوربانی

بە هۆی تەقینەوەی تەنکییەکی نەوت لە سلێمانی دوو کرێکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە قوربانی.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تەنکییەکی نەوت لە ماڵێکی گەڕەکی زانکۆی سلێمانی تەقییەوە و بە هۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ڕایگەیاند، کرێکارەکان خەڵکی ڕؤژهەڵاتی کوردستانن و بریندارەکەش بارودۆخی زۆر خراپە، چونکە 100٪ی لەشی سووتاوە.

بە پێی زانیارییەکان کرێکارەکان خەریکی ئایزۆگامکردن بوون کاتێک تەنکییەکە تەقیوەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە