spot_imgspot_img

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە فلیپینی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە نزیک دوورگەی مینداو لە باشووری فلیپین ڕوویدا.

ناوەندی لێکۆڵینەوە جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS) بڵاویکردەوە، چەقی بوومەلەرزەکە 20 کیلۆمەتر ڕۆژھەڵاتی شاری سانتیاگۆیە لە دوورگەکە.

ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی نزیکەی 60 کیلۆمەتر تۆمار کراوە و، تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لە بارەی زیانە گیانیی و ماڵییەکان بڵاونەکراوەتەوە.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە میدیاکانی ناوخۆ بڵاوکراونەتەوە، دامەزراوەی بوومەلەرزەزانی و گڕکانزانی فلیپین ھۆشداری تسۆنامییانداوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە