پارێزگاری سلێمانی سوپاسی سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات و ڕایگەیاند، بەداکۆکیکردنی مکوڕانەی نێچیرڤان بارزانی، ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لابرا.
ئەمشەو هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەربارەی لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند “لەگەڵ ئەو هەوڵ و لێکتێگەیشتنە بەردەوامانەی ماوەکانی ڕابردودا؛ پەیوەست بە کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکشئێرلاین، لە ئارادابوون و بڕیاربوو ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەڵبگیرێت و، کۆمپانیاو دامەزراوە گەشتیاریی و فڕۆکەوانییەکان ڕاسپێردرابوون خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان ئامادەبکەن، بەڵام لەو ڕۆژەدا چاوڕواننەکراوانە ماوەی ئابڵوقەکە درێژکرایەوە”.
وتیشی: “ئەمڕۆ، لە دیداری بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیادا، ئەم بابەتە؛ بە پشتیوانیکردنی گشت هەوڵەکانی پێشووی هەموو دڵسۆزان و بەداکۆکیکردن و داواکاریی مکوڕانەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خرایەوە بەر باس و بەسوپاسەوە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری لابردنی ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دا، لە ئێستادا چاوەڕوانی گەیشتنی نامەی ئەلکترۆنیی دەسەڵاتیی فڕۆکەوانیی تورکیا (نۆ تام)؛ بۆ دەسەڵاتی فڕکەوانیی عیراقی فیدراڵ و بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕاشیگەیاند، “لێرەوە بە ناوی پارێزگای سلێمانییەوە سوپاسی هەموو هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەوڵەتی تورکیاو تەواوی ئەو دڵسۆزانە دەکەین کە لە ئێستاو ڕابردودا لە هەوڵی بەردەوامدابوون بۆ کۆتایهێنان بە ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی”.
ئەمشەو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سوپاس و پێزانينمان بۆ ڕهجهب تهييب ئهردۆغان سهرۆكى كۆمارى توركيا دووپات دهكهينهوه كه ئهمڕۆ له كۆبوونهوهكهيدا لهگهڵ نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، فهرمانى دا گهشته ئاسمانييهكانى هێڵى فڕۆكهوانيى توركيا بۆ سلێمانى دهست پێبكهنهوه.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئهم بڕياره له چوارچێوهى پهيوهندييه پتهوهكانى ههرێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه دڵنياين يارمهتيدهر و هاوكار دهبێت بۆ برهودانى زياتر به هاريكاريى هاوبهش و له بهرژهوهنديى ههردوولا و بهتايبهتى له بهرژهوهنديى هاووڵاتيانماندا له سنوورى سلێمانى دهبێت.
