میدیای پارتی لابردنی قەدەغەی گەشتەکانی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی راگەیاند.
میدیای سەر بە پارتی بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانە و فڕۆکەکانی سلێمانی دەکرێتەوە.
بەپێی سەرچاوەی میدیاکە، سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی وتووە، “بۆ هێندە خەمی سلێمانیتە،” نێچیرڤان بارزانی پێی وتووە، “من سەرۆکی هەرێمی کوردستانم، نیوەشم سلێمانییە.”
میدیاکە دەڵێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی بەم نزیکانە گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵدەگرێت و گەشتەکان دەستپیدەکەنەوە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
