spot_imgspot_img

لەسەر چارەنووسی مووچە زانیاری ئاشكرا کرا

بریکاری پێشوتری وەزیری دارایی عێراق لەسەر مەترسی فەوتانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاری ئاشكرا کردو دەڵێت”ئەگەر لەم مانگەدا دوو مووچەبێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت”.

د. فازل نەبی، بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق، لە چاوپیکەوتنێکی میدیاییدا بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند، نەناردنی مووچە بەبێ بڕیاری محەمەد شیاع سودانی کارێکی هەڵەیە، چونکە ناردنی مووچە پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق نییە، لەبەرئەوەی ڕێککەوتن هەیە و پێویستە لەسەر ڕێککەوتنەکە بڕیار بدەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، سودانی لەکۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرە کردەکان پێی ڕاگەیاندوون کە جارێکیتر باسی مووچەی لەگەڵ نەکەن چونکە ئەو بابەتە چارەسەر کراوە، هاوکات لەبارەی داهاتی ناوخۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نامەکە دووپاتیکردۆتەوە کوردستان ئامادە 120 ملیارەکە بنێرێت.

د، فازڵ ڕاشیگەیاندووە، ئەو وتانەی سودانی بەمانای ئەوە دێت کە گرفتی مووچە بۆ ئەمساڵ چارەسەر بووە، بەڵام ئەو سێ مووچەیە هی مانگەکانی10 و 11 و 12 ئەمساڵن نەک مانگەکانی 7 و 8 و 9.

جەختیشیکردەوە، ئەگەر حکومەتی عێراق لەماوەی ئەم مانگەدا توانی دوو مووچە بنێرێت یان لەسەرەتا هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ناوەندی مانگ ئەوا هیچ مەترسییەک لەسەر فەوتانی مووچە نییە، بەڵام ئەگەر وانەکرێت، مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ مەترسی لەسەرە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە