کەشناسی سلێمانی وادەی هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت”لە پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر ڕێژەی خۆڵ بارین زیاد دەکات”.
لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، پێشبینی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما لە پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر ڕێژەی خۆڵ بارین زیاد دەکات.
کەشناسی سلێمانی، پێشبینی بۆ کەشی سبەینێ هەینی بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە، کەشەکە ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلە زیاتر دادەبەزن و مەودای بینینیش لە نێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
بەگوێرەی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت؛
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی
