دوای دوو ساڵ لە هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست (کە هێشتا دەستی پێنەکردووە) بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریکا ڕاگەیەندرا، بە گوێرەی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پلاتفۆرمی “تروث سۆشیاڵ” بڵاوی کردەوە.
پێشبینی دەکرێت ئەم ڕێککەوتنە، کە ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان و دەستگیرکراو و زیندانیانی فەلەستینی، هەروەها وەستاندنی قۆناغ بە قۆناغی شەڕ بگرێتەوە، ڕێگە بۆ کۆتاییەکی ئەگەری جەنگێک بکاتەوە کە دەیان هەزار قوربانی و وێرانکاری لە کەرتی غەززە لێکەوتەوە.
قۆناغەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس کامانەن؟
چۆن هەردوو لا گەیشتنە ئەم ساتەوەختە دوای جەنگێک کە بە درێژترین و خوێناویترین لە مێژووی ململانێکەدا وەسف کرا؟
٢٠٢٣
٧ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر: سەدان چەکدار بە سەرکردایەتی حەماس هێرشێکی بێ وێنەیان کردە سەر باشووری ئیسرائیل، پەرژینی سنوورییان بڕی و کۆمەڵگەی دانیشتووان، بنکەکانی پۆلیس و بنکە سەربازییەکانیان کردە ئامانج، نزیکەی ١٢٠٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٥٠ کەسی دیکە ڕفێنران و برانە غەززە.
هاوکاتی ئەم هێرشە، حەماس هەزاران مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، ئەم هێرشە بووە هۆی کاردانەوەی خێرای ئاسمانی ئیسرائیل.
٢٧ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر: ئیسرائیل دەست بە داگیرکردنی وشکانی غەززە دەکات، هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بەردەوام بوو لە غەززە، کە بووە هۆی کەمیی لە خۆراک و دوای دوو ساڵ زیاتر لە ٦٧ هەزار کوژراو بەرەنجامەکەی بوو، کە زۆربەیان خەڵکی سڤیلن، بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە.
٢١ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر: لایەنەکانی ململانێکە لەسەر ئاگربەستێک بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕێکدەکەون، ئەمەش بە نۆرەی خۆی دەبێتە هۆی ئازادکردنی زیاتر لە ١٠٠ بارمتەی ئیسرائیلی و ٢٠٠ زیندانی فەلەستینی.
١ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر: شەڕ دەستپێدەکاتەوە دوای ئاگربەستێک کە حەوت ڕۆژی خایاند.
٢٠٢٤
٢٩ی شوبات/فێبرایەر: زیاتر لە ١٠٠ فەلەستینی کوژران لە کاتێکدا کە خەریکی دستڕاگەیشتن بوون بە هاوکاری بوون، بەپێی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، سوپای ئیسرائیل دەڵێت؛ ئەوان گەمارۆی بارهەڵگرەکانیان دابوو”.
١٨ی ئازار/مارس: ڕاپۆرتێکی پشتگیریکراو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هۆشداری دەدات لەبارەی برسییەتییەکی نزیک لە غەززە، پۆلێنکردنی قۆناغی تەواوکاری ئاسایشی خۆراک، کە تۆڕێکی نێودەوڵەتی دیارە، دەڵێت؛ ١.١ ملیۆن کەس، نیوەی ژمارەی دانیشتووانی غەززە تووشی “نەبوونی کارەساتباری ئاسایشی خۆراک” بوون.
٢ی نیسان/ئەپریل: هێرشێکی ئیسرائیل حەوت کارمەندی مرۆیی دەکاتە ئامانج، ئەمەش وای کرد ” ناوەندی ناندێنی جیهانی” (World Central Kitchen)، کە ڕێکخراوێکی خێرخوازی نێودەوڵەتییە، کارەکانی لە غەززە ڕابگرێت و ناتانیاهۆ لەو کاتەدا دانی بەوەدا نا کە هێزەکانی ئیسرائیل “خەڵکی بێ تاوانیان” کردووەتە ئامانج.
ناوەندی ناندێنی جیهانی” دووبارە کارەکانی ڕادەگرێتەوە، لە ٣٠ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کرێکارانی سەر بەڕێکخراوەکە تووشی هێرشی ئیسرائیل دەبێت، سوپای ئیسرائیل دەڵێت؛ هێرشەکە کەسێکی کردووەتە ئامانج کە بەشداری لە هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەردا کردبوو کە کارمەندێکی ڕێکخراوەکەیە.
٢ی تەممووز/یۆلیۆ: نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ؛٢٥٠ هەزار فەلەستینی لە باشووری کەرتی غەززە تووشی ڕاگواستن بوون کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەرکرابوون.
١٣ی تەممووز/یۆلیۆ: ئیسرائیل رایگەیاند؛ محەمەد زیف، سەرکردەی سەربازی حەماس، لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە، وەزارەتی تەندروستیی سەر بە حەماسیش لە غەززە ئاشکرایدکرد؛ لە هێرشە ئیسرائیلییەکەدا زیاتر لە ٩٠ کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
١٧ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر: ئیسرائیل، یەحیا سنوار، سەرۆکی حەماسی، لە باشووری غەززە کوشت و ناتانیاهۆ ئەمەی بە “سەرەتای کۆتایی” جەنگەکە زانی.
٢١ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر: دادوەرانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگری پێشوو یۆئاف گالانت، لەگەڵ محەمەد زیف، سەرکردەی سەربازی حەماس دەردەکەن.
دادوەرانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەڵێن؛ سێ داواکراوەکە “بەرپرسیارێتی تاوانکاری”یان لەسەرە سەبارەت بە تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی.
٢ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداری دەدات لە دەرئەنجامە خراپەکان و “جەهەننەمێکی تەواو” ئەگەر بارمتەکان لە غەززە پێش گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی لە ٢٠ی کانوونی دووەم/یەنایەری ٢٠٢٥ ئازاد نەکرێن.
ئۆنروا: منداڵان لە غەززە بەهۆی سەرماوە دەمرن، و ئیسرائیلییەک بەهۆی لێدانەوە لە هێرتزلیا گیانی لەدەستدا.
٢٠٢٥
١٣ی کانوونی دووەم/یەنایەری ٢٠٢٥: نێوەندگیرەکان (قەتەر و میسر بە بەشداری ئەمریکا) “پڕۆژەی کۆتایی” ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ڕادەستی هەردوو لایەن دەکەن، دوای بەدەستهێنانی پێشکەوتن لە دەوحە و قاهیرە.
١٥ی کانوونی دووەم/یەنایەری ٢٠٢٥: ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێکی ئاگربەستی قۆناغی کە کۆتایی بە شەڕ دەهێنێت و پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان بە دەستگیرکراو و زیندانیانی فەلەستینی دەستپێدەکات، بە مەرجی ئەوەی قۆناغی یەکەم لە چەند ڕۆژێکی دیکەدا دەست بە جێبەجێکردن بکات.
١٩ی کانوونی دووەم/یەنایەری ٢٠٢٥: دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئاگربەست: حەماس سێ بارمتە ئازاد دەکات و ئیسرائیل ٩٠ زیندانی فەلەستینی لە یەکەم گۆڕانکاریدا ئازاد دەکات، لە ناوەڕاستی وەستانێکی کاتی شەڕ و گەڕانەوەیەکی سنووردار بۆ هاوڵاتیانی سڤیل بۆ گەڕەکەکانیان.
کۆتایی کانوونی دووەم – شوبات ٢٠٢٥: جێبەجێکردنی(ئازادکردنی تەرمی بارمتەکان و گەیاندنیان، و ئازادکردنی کۆمەڵێک دەستگیرکراو و زیندانی فەلەستینی)، لەگەڵ گرژییەکان سەبارەت بە مەرجەکانی جێبەجێکردن و ڕاگرتنی کاتی هەندێک لە ئازادکردنەکان.
ناوەڕاستی ئازار/مارس ٢٠٢٥: هەرەسهێنانی ئاگربەست: ئیسرائیل هێرشەکانی سەر غەززە لە ١٨ی ئازار/مارسدا دەستپێدەکاتەوە دوای نزیکەی دوو مانگ لە وەستاندنی شەڕ، یەکێک لە توندترین شەوانی جەنگ تۆمار دەکات لە سەرەتای دەستپێکردنیەوە.
١٤ی نیسان/ئەپریل ٢٠٢٥: گەڕێکی گفتوگۆ لە قاهیرە بەبێ بەدەستهێنانی هیچ پێشکەوتنێک؛ سەرچاوە میسریی فەلەستینییەکان پشتڕاستی ناکۆکی بەردەوام دەکەن لەسەر مەرجی “کۆتاییهێنان بە جەنگ” و گەرەنتییەکانی دوای ئاڵوگۆڕەکە.
٢٨ی نیسان/ئەپریل ٢٠٢٥: سەرچاوەکانی ئاسایشی میسر باسی نزیکبوونەوەی پێشکەوتن لە گفتوگۆکانی قاهیرە دەکەن، بەبێ ڕاگەیاندنی فەرمی لەلایەن هەردوو لایەنەوە.
٩ی تەممووز/یۆلیۆ ٢٠٢٥: حەماس دەڵێت، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی ١٠ بارمتە لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی ئاگربەستی “قورس” کە لە ئێستادا بەردەوامە.
کۆتایی ئەیلوول – سەرەتای تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر ٢٠٢٥: کۆشکی سپی بەڵگەنامەیەکی ٢٠ خاڵی پێشکەش دەکات کە بریتییە لە وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ، ئاڵوگۆڕی بارمتەکان و دەستگیرکراو و زیندانیان، کشانەوەیەکی قۆناغی، و ڕێکخستنی حوکمڕانی کاتی بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی؛ گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لە شەرم ئەلشێخ لەپێش ڕاگەیاندنەکە گەشە دەکەن.
٨ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر ٢٠٢٥: قەتەر ڕایدەگەیەنێت؛”هەموو خاڵ و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی” قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە تەواو بووە.
٨ – ٩ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر ٢٠٢٥: ترەمپ لە ڕێگەی تروث سۆشیاڵەوە ڕایگەیاند؛ ئیسرائیل و حەماس ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر قۆناغی یەکەمی پلانەکە: ئاگربەستێکی قۆناغی، ئازادکردنی بارمتەکان، و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ هێڵە ڕێککەوتووەکان؛ کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بەدوای یەکدا دێن، لەگەڵ چاوەڕوانی کۆبوونەوەکانی حکومەتی ئیسرائیل بۆ پەسەندکردن.
