زانکۆی سلێمانی بۆ جاری دووەم لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت

زانکۆی سلێمانی بۆ جاری دووەم و لەسەر یەک لە (ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهان ٢٠٢٦)ی دامەزراوەی تایمزی بەریتانیدا، پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی سەرتاسەری عێراق و پلەی ١٠٠١-١٢٠٠ لە کۆی ٢١٩١ زانکۆی ڕیزبەندکراوی جیهان بەدەست دەهێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، زانکۆ سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرانسەری وڵاتدا، تەنها ٢٥ زانکۆ، لەبەرئەوەی مەرجەکانی شیاوبوونیان تێدایە، ڕیزبەندییان بۆ کراوە. زانکۆ بەشداربووەکانی تر، کە ژمارەیان ٦٥ زانکۆیە ڕیزبەندییان بۆ نەکراوە و تەنها بە “Reporter” ناسێندراون.

ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهان پشت بە ١٨ پێوەر دەبەستێت و پێوەرەکانیش بۆ ٥ بواری سەرەکی دابەش دەبن، کە بریتین لە:

  • Teaching (ژینگەی فێربوون)
    • ڕێژەی خوێندکارانی دکتۆرا بەبەراورد بە بەکالۆریۆس
    • ڕێژەی مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا
    • داهاتی زانکۆ
    • ڕێژەی خوێندکاران بەبەراورد بە مامۆستایان
    • ناوبانگ لە وانەوتنەوەدا (لەڕێی ڕاپرسییەوە وەردەگیرێت)
  • Research Environment (ژینگەی توێژینەوە)
    • ژمارەی توێژینەوە
    • پارەی تەرخانکراو بۆ توێژینەوە
    • ناوبانگی توێژینەوە (لەڕێی ڕاپرسییەوە وەردەگیرێت)
  • Research Quality (کوالیتیی توێژینەوە)
    • کاریگەریی ئاماژەپێدان
    • بەهێزیی توێژینەوە
    • ئاستبەرزیی توێژینەوە
    • کاریگەریی توێژینەوە
  • Industry (گواستنەوەی زانیاری)
    • بەڵگەنامەی مافی خاوەندارێتی
    • بەخشینی دارایی بۆ توێژینەوە
  • International Outlook (بەنێودەوڵەتیبوون)
    • توێژینەوەی هاوبەشی نێودەوڵەتی
    • ستافی وانەبێژی نێودەوڵەتی
    • خوێندکارانی نێودەوڵەتی
    • ژمارەی ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن

ئەم سەرکەوتنە مەزنەی زانکۆی سلێمانی شانازییەکی گەورەیە بۆ سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆکە و شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان.

بۆ  بینینی ئەنجامەکان و زانیاریی زیاتر، کرتە لێرە بکە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە