کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەی گەرما دابەزێت و بە هۆی خۆڵبارینیشەوە مەودای بینی لە هەندێک ناوچە کەم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە کەشدا.
ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر ڕێژەی خۆڵ بارین زیاتر دەبێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە مەوداى بینین لە نێوان 7 – 9 کیلۆمەتر دەبێت و لەو ناوچانەی ڕێژەی خۆڵبارینی زۆرە بۆ 4 – 6 کیلۆمەتر دادەبەزێت.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و گەرماش 2-4 پلە نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

