سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەوە ئەنقەرە بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبێتەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا به‌ڕێكه‌وت.
ئەوەشی خستەڕوو کە نێچيرڤان بارزانى له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كه‌ن.
سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ کۆمەڵێک پێشهاتی گرنگ لە ناوچەکەدا، وەک ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کە چاوەڕوان دەکرێت کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکات.
