وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی سووریا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا کۆبوونەوە و هەڵوێستی خۆیان راگەیاند.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی هاکان فیدان لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، ئەو دیالۆگانەی کە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجام دراون، بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار بووە.
شەیبانی ماژەی بەوەشکرد، هەنگاوی ڕاست و دروستی هێزەکانی سووریای دیموکراتی کوردستان درەنگە و تا ئەمڕۆش هیچ هەنگاوێکی کردەییمان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار نەدیوە.
وەزیری دەرەوەی سووریا جه ختی له سه ڕ پێویستی خێراکردنی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی پێشکه شکردنی خزمەتگوزاری له باکووری ڕۆژهه ڵاتی سووریا کردەوه .
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەوەی بۆ ئێمە زۆر گرنگە ئەوەیە کە سووریا سەقامگیر بێت و هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی سوود لە ناسەقامگیرییەکەی وەرنەگرێت.
فیدان جەختیشی لەوە کردەوە کە لایەنەکانی سووریا دەبێ بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەربەخۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت سووریایەکی سەقامگیر بێت کە هاووڵاتیان بە ئازادی بە ناسنامەکانیانەوە بژین و نامانەوێت ناسەقامگیری باشووری سووریا لە هیچ ناوچەیەکی تردا دووبارە بکرێتەوە.
