spot_imgspot_img

نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریایە

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن بۆ مەبەستی ڕازیکردنی تورکیا هاتومەتە سووریا دوورن لە ڕاستییەوە، سەردانی حەسەکەم کرد وەک نێردەی تایبەت بۆ سووریا بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی پێشکەوتنەکان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازاری نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم ڕێککەوتنە نەک تەنها بۆ سەقامگیری و ئاسایشی سووریا، بەڵکو بۆ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی هەردوو تورکیا و ئەمریکا گرنگییەکی گەورەی هەیە.

باراک ڕآشیگەیاند، سەردانەکەم بۆ حەسەکە بە شەفافیەتێکی تەواو و بە ڕۆحی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەکە و هەماهەنگی لە شەڕی دژی تیرۆر و ئاسانکاری دەستڕاگەیشتن بە مرۆیی- کە هەموو ئەمانە ڕاستەوخۆ خزمەت بە بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابوورییەکانی تورکیا دەکەن ئەنجامدا.

جەختیشیکردەوە، هەر پێشنیارێک کە باس لەوە بکرێت کە سەردانەکە ئەو چالاکییانەی لەخۆگرتبێت کە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی تورکیا یان یەکپارچەیی خاکی تورکیا تێکدەدەن، بە تەواوی ناڕاستن.

باراک وتیشی ئەرکی من لەسەر بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هاوکاری بووە و هەرواش دەمێنێتەوە کە هەڕەشەکانی فرانتەیشناڵ کەم دەکەنەوە و پشتگیری لە ئامانجی فراوانتری ئاشتی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەیی دەکەن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە