کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوە دەربارەی پسوولەی كارەبای رووناكی دەدات و دەڵێت”داشکاندنی 50٪ هەموو هاوبەشان بۆ مانگی یەکەم دەگرێتەوە”.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە، كە لە پسوڵەی نوێی کارەبادا، بەشێک هەیە بە ناوی (قەرزی نوێ)، كاتێك لەو مانگەدا بڕی پارەی ڕووناکی واصڵ ناکات و دەچێتە ئەو بەشەوە لەگەڵ پارەی بەکارهاتووی مانگی نوێ کۆ دەکرێتەوە و دەچێتە خانەی ( پارەی داواکراو ).
ڕوونیشیکردۆتەوە، خانەی ( قەرزی کۆن)یش، ئەو پارانە دەگرێتەوە کە هاووڵاتی پێش ڕووناکی لەسەری کەڵەکە بووە و نەیداوە، بەڵام (قەرزی نوێ) لەگەڵ بەهای خەرجی كۆدەكرێتەوە و دەبێت بە (كۆی پارەی نوێی داواكراو) كە هاوڵاتی دەبێت بیدات.
کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، سەبارەت بە داشکاندنەکانیش بۆ ماوەی سێ مانگ بەبڕی جیاواز داشكاندن هەیە، هەموو هاوبەشێک (٣٠ ڕۆژی سەرەتای) پرۆژەی رووناكی (٥٠٪) داشکاندنی بۆ دەكرێت، واتە ئەگەر هاووڵاتییەک ماوەی پسوڵەكەی ( ٤٥ ڕۆژ )بێت، ( ١٨ ڕۆژ)ی پرۆژەی ڕووناکی بێت، ماوەی 18 رۆژ داشكاندنی ( ٥٠٪) ی بۆ دەکرێت و بۆ مانگی داهاتوو تر( ١٢ ڕۆژ)ی دیكە چەند یەکەی صرفکردووە بەهەمان شێوە ( ٥٠٪) داشکاندنی بۆ دەکرێت ( ١٨ ڕۆژ)ەکەی تر بە رێژەی (٢٥٪)داشکاندنی بۆ دەکرێت، ، بۆ داشکاندنی( ١٥٪ )بە هەمان شێوەیە، واتە هیچ داشكاندێكی نافەوتێت.
هاوکات جەختیشیکردۆتەوە، لە پسوڵەی نوێدا زۆربەی هاوبەشەکان (٤٠٠)وەحدەی یەکەمی بە (٧٢ دینار ) ناکات، چونکە بەشێکی لە یەکەی صرفکراوی بە نرخی کۆن بۆ ئەژماردەکرێت .
دووبارە دڵنیایی دەدەینەوە هاووڵاتیان كە هیچ هاوبەشێكی كارەبا (یەکەی زیادەی) بۆ هەژمارناکرێت و هیچ پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە.
