پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دابەزینی پلەی گەرما و خۆڵبارین دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆزێكى كه‌م له‌سه‌ر هه‌ندێک ناوچه‌ى جیا جیا و به‌ تایبه‌ت ناوچه‌كانى باشوورى هه‌رێمی کوردستان هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە له‌ كاتى زیادبوونى خێرایى بادا ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆزوخۆڵ چالاكتر ده‌بێت و پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ :34 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە