spot_imgspot_img

ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە ئاوی فەڕەنسا گیریانخواردووە

ژمارەیەک کۆچبەری کورد بە هۆی کونبوونی بەلەمەکەیانەوە لە ئاوی فەڕەنسا گیریانخواردووە و نزیکەی 20 کۆچبەری دیکەش لە سنووری یۆنان ڕزگارکران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەنج پشدەری، چالاکوانی کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە ویستوویانە بەرەو بەریتانیا کۆچ بکەن لە ئاوی فەرەنسادا بە هۆی کونبوونی بەلەمەکەیانەوە گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن

لە لایەکی دیکەشەوە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە بەلەمێک بەڕێکەوت و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە نزیک دوورگەی لێسبۆس لە دەریای ئیجە وەرگەڕا و کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشیکردەوە کە پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان لە ئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێکلی کۆچبەران لە نزیک دورگەی لێسبۆس 17 کۆچبەریان ڕزگار کردووە و تەرمی کۆچبەرێکی ژنیشیان دۆزیوەتەوە، بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕەگەزنامەی کۆچبەرەکانیان ئاشکرا نەکردووە.

لە ساڵی 2015ەوە دوورگەکانی یۆنان لە دەریای ئیجەدا شوێنی لەنگەرگرتنی سەرەکی کەشتی و بەلەمی ئەو کۆچبەرانە بوون کە لە کەناراوەکانی نزیک تورکیاوە دەگەن، بەڵام لە چاو ساڵانی ڕابردوودا ژمارەی هاتنی کۆچبەران کەمی کردووە. زیاتر لە ساڵ و نیوێکە ڕێڕەوی کۆچکردن لە نێوان کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا و کریت دەروازەی سەرەکی کۆچبەران بووە بۆ ناو یۆنان.

دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 13 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە شاری کریت کە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگە و دوورگەی بچووکی گاڤدۆس، بەڵام پار ژمارەیان 4935 کۆچبەر بوو.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە