ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، دواکەوتنی مووچە ناڕاستە و مووچەکان بەبێ هیچ دواکەوتنێک دابەش دەکرێن.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە ڕۆژنامەی (سەباح)ی ڕاگەیاند، حکومەت هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنی مووچەی گشت چین و توێژەکان و مووچەی وەزارەتەکانی عێراق لە کاتی خۆیدا خەرج دەکرێت و دوا ناکەوێت.
جەختی کردەوە، کە ئەو هەواڵانەی باس لە دواکەوتنی مووچە دەکەن ناڕاستن و مووچەکان بەبێ هیچ دواکەوتنێک دابەش دەکرێن.
کازمی ئاماژەی بەوەشدا، کە حکومەت گرنگییەکی زۆر بە دۆسیەی مووچە دەدات، چونکە پرسێکی بژێوییە و پەیوەندی بە ژیانی ملیۆنان خێزانی عێراقییەوە هەیە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیچ باسێك لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەكرا، سێ وەزیری كورد (خالید شوانی، بەنگین ڕێكانی، فوئاد حسێن) لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی بۆ پرسی مووچە كۆبوونەتەوە و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە وەزیرە كوردەكانی وتووە، كە هێچ كێشەیەك لە خەرج كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەماوە و هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 8 خەرج دەكرێت.
