سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی مام جەلال لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی ڕایدەگەیەنێت، لە هیچ مافێکی دەستووری خەڵکی کوردستان خۆش نابین و داوای هیچ شتێکی زیادە و نادەستووریش ناکەین.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، سیاسەت و بەرنامەی یەکێتی زۆر ڕوون و شەفافە، لە هیچ مافێکی دەستووری خەڵکی کوردستان خۆش نابین و داوای هیچ شتێکی زیادە و نادەستووریش ناکەین.
دەشڵێت: “وەک سەرۆک بافڵ وتی، شەڕی جێبەجێکردنی ماددە بە ماددە و خاڵ بە خاڵی دەستوور وەک خۆی دەکەین”.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سێکتەری یاسایی و مافپەروەرانی حزبەكەی لە هەولێر وتی، “یەکێتی هەمیشە پێیوابووە و ئێستاش پێیوایە پاراستنی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان تەنها لە رێگەی جێبەجێکردنی دەستوورەوە دەکرێت، نەک بە درووشم و قووڵکردنەوەی ناکۆکییەکان”.

