spot_imgspot_img

مەسرور بارزانی: ئاماده‌ین هاوکاری حکومەتی فیدڕاڵ بكه‌ین

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایددەگەیەنێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پێویستە ببێتە دەستپێکێک بۆ ڕێککەوتن لە سەر دەرکردنی یاسای تایبەت بە نەوت و گاز.

مەسرور بازرانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە هەولێر پێشوازی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە كرد.

مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆی دەربارەی كۆبووونەوەكە بڵاویكردۆتەوە، “هاوڕابووین لەسەر ئەوە ڕێککەوتنی سێ لایەنەی ئەم دواییە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پێویستە ببێتە دەستپێکێک بۆ ڕێککەوتن لە سەر دەرکردنی یاسای تایبەت بە نەوت و گاز”.

دەشڵێت: گفتوگۆمان لەبارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی پڕِۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای بەردەوام و کاراکردنی سیستەمی بانکی و پڕِۆژەی هەژماری من کرد و ئامادەییمان دەربڕی بۆ ئەوەی لە بواری دابینکردنی کارەبا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی پڕۆژەی ڕووناکی و چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، هاوکاری حکومەتی فیدراڵ بکەین .

ئاماژەی بەوەشداوە، لەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ، هیواخواز بووین، ببێتە سەرەتایەک بۆ قۆناخێکی نوێ لە لەیەکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پێکهاتەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە