سودانی بڕیاری بۆ مووچەی هەرێم نەدا

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەواو بوو، بڕِیار لەبارەی مووچەی هەرێمی کوردستان نەدرا.

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات، بەڵام چاوەڕوانی مووچەخۆرانی هەرێم بەدی نەهات بۆ خەرج كردنی مووچەی مانگی 8 و هیچ بڕیارێك بۆ مووچەی هەرێم نەدرا.

بەپێی زانیارییەكان، دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیارە وەزیرە كوردەكان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆببنەوە و داوای خەرج كردنی مووچەی مانگی 8ی لێ‌ بكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرە كوردەكان لەگەڵ سودانی گفتوگۆ دەربارەی نامەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم بكەن، كە تیایدا داوای لە سودانی كردووە پابەندی بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت نەبێت بۆ داهاتی نانەوتی و ڕاستەوخۆ بڕیاری خەرج كردنی مووچەی مانگی 8 بدات.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە