وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم هەواڵی كۆچی دوایی پزیشكێكی منداڵان لە هەولێر بە نەخۆشی ڕادەگەیەنێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە خەمو پەژارەی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (د. سانا نجات) پزیشک لەشاری هەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بەهۆی نەخۆشی کوشندە کۆچی دوایی کرد.
ڕاشیگەیاندووە، خوالێخۆشبوو پزیشکی نیشتەجێی دێرین و قوتابی خوێندنی باڵای بۆرد (دکتورا) بوو لەبوای نەخۆشیەکانی منداڵان، خزمەتێکی زۆر و دڵسۆزانە و مرۆڤدۆستانەی لە کار و ئەرکەکانی پێشکەش بە هاووڵاتیان و نەخۆشان دەکرد.
دەشڵێت: داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.
