spot_imgspot_img

لە بارەی پارەی پسووڵەی کارەبا و داشکاندن و قەرزەکانەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە بارەی پسووڵەی نوێ کارەبا و بوونی بەشێک بەناوی “قەرزی نوێ” ڕوونکردنەوە دەدات و باس لەوەش دەکات، کە هاوبەشانی کارەبا بۆ ماوەی سێ مانگ داشکاندنیان بە بڕی جیاواز بۆ دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کارەبای سلێمانی، تیایدا دەڵێت: ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە، كە لە پسوڵەی نوێی کارەبادا، بەشێک هەیە بە ناوی “قەرزی نوێ”، كاتێك لەو مانگەدا بڕی پارەی ڕووناکی دەدات و دەچێتە ئەو بەشەوە لەگەڵ پارەی بەکارهاتووی مانگی نوێ کۆ دەکرێتەوە و دەچێتە خانەی (پارەی داواکراو).

باسی لەوەشکردووە: خانەی (قەرزی کۆن)یش، ئەو پارانە دەگرێتەوە کە هاووڵاتی پێش ڕووناکی لەسەری کەڵەکە بووە و نەیداوە، بەڵام (قەرزی نوێ) لەگەڵ بەهای خەرجی كۆدەكرێتەوە و دەبێت بە (كۆی پارەی نوێی داواكراو) كە هاووڵاتی دەبێت بیدات.

کارەبای سلێمانی ئەوەشی وتووە، سەبارەت بە داشکاندنەکانیش بۆ ماوەی سێ مانگ بەبڕی جیاواز داشكاندن هەیە، هەموو هاوبەشێک (30 ڕۆژی سەرەتای) پرۆژەی رووناكی (50%) داشکاندنی بۆ دەكرێت، واتە ئەگەر هاووڵاتییەک ماوەی پسوڵەكەی (45 ڕۆژ)بێت، (18 ڕۆژ)ی پرۆژەی ڕووناکی بێت، ماوەی 18 رۆژ داشكاندنی (50%)ی بۆ دەکرێت و بۆ مانگی داهاتوو تر (12 ڕۆژ)ی دیكە چەند یەکەی خەرجکردووە بەهەمان شێوە (50%) داشکاندنی بۆ دەکرێت (18 ڕۆژ)ەکەی تر بە رێژەی (25%)داشکاندنی بۆ دەکرێت، بۆ داشکاندنی (15% )بە هەمان شێوەیە، واتە هیچ داشكاندێكی نافەوتێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە