spot_imgspot_img

شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە دیمەشق

شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاتیی سووریا کۆببنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاتیی سووریا گەیشتە دیمەشق.

هەرچەندە سەردانەکە دوای هێرشەکانی دوێنێ شەوی میلیشیاکانی سەر بە ئەحمەد شەرع دێت بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، بەڵام ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە سەردانەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی 10 ئازاری ڕابردوودا دێت کە لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرعدا واژۆ کرا.

دوێنێش تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و شاندێکی هاوپەیمانی ناتۆ سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد و لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کۆبووەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە