پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، بکوژی ئەو ژنەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کارێزەوشک کوژرا دەرکەوت هاوسەرەکەی خۆی بووە و لەلایەن تیمەکانیانەوە دەستگیر کراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزەکانیان لە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی کارێزە وشکی شاری سلێمانی ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لەلایەن تیمەکانی بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی تاوانەکە ئەنجامدراو دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردو توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیربکرێت.
دەشڵێت: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە و هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی.
باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (س، ف، ح) لەدایکبووی 1996 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوەو لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
