لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا کە ڕەنگدانەوەی تێڕوانینی بانکی ئوردن بۆ بەهێزکردنی بوونی خۆی لە هەرێم و دامەزراندنی خۆی وەک دامەزراوەیەکی دارایی پێشەنگ ، بانکەکە فراوانبوونێکی گرنگی لە بازاڕی عێراقدا ڕاگەیاند بە کردنەوەی سێ لقی نوێ ، لەوانە لقی دووەم لە بەغدا – گەڕەکی مەنسوور . لقێک لە بەسرە و لقێکی دیکەش لە پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی کاک ساڵح حەمەد بەڕێوەبەری گشتی گروپی بانکی ئوردن. ئامانجی ئەم فراوانکردنە پێکهێنانی تۆڕێکی فراوانە کە ناوەندە ئابوورییە گرنگەکانی ناوەڕاست و باکوور و باشوور دەگرێتەوە و جەخت لەسەر پابەندبوونی بانکەکە دەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی ئابووری لە عێراق و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ فراوانکردنی مەودای خزمەتگوزارییە بانکییە پێشکەوتووەکانی بۆ دابینکردنی پێداویستی کڕیاران و پەرەپێدانی گەشەی بەردەوام.
گروپی بانکی ئوردن پێگەیەکی پتەوی هەیە وەک یەکێک لە بەردی بناغەی کەرتی بانکی لە ناوچەکەدا، بە دیدێکی ڕوون و ڕێبازێکی هاوسەنگ کار دەکات کە داهێنان و بەرپرسیارێتی لە پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی ئابووری تێکەڵ دەکات، لەڕێگەی دابینکردنی چارەسەری دارایی گشتگیر کە پێداویستی تاک و کۆمپانیاکان دابین دەکات و لەگەڵ پێشکەوتنەکانی بازاڕدا دەگونجێت. بە فراوانبوونی تۆڕی ناوچەیی لە ئوردن، فەلەستین، عێراق، بەحرەین و بەم زووانە لە سعودیە، گرووپەکە بەردەوامە لە ڕۆڵی خۆی لە برەودان بە گرتنەخۆی دارایی، ڕاکێشانی وەبەرهێنانی کوالێتی، و بەشداریکردن لە بنیاتنانی ئابوورییەکی پێشکەوتووتر و بەردەوامتر لە هەردوو ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی.
لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێوبەری گشتی گروپی بانکی ئوردن، بەڕێز ساڵح حەمەد جەختی لەوە کردووەتەوە: “عێراق تەنها بازاڕێک نییە بۆ ئێمە. کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە ڕێڕەوی فراوانبوونی هەرێمەکەمان. ئەو فراوانکردنەی ئەمڕۆ بە کردنەوەی سێ لقی نوێ لە بەغدا و بەسرە و هەولێر ڕادەگەیەنین خاڵێکی گرنگە لە پلانەکانمان بۆ بەهێزکردنی ئامادەبوونمان لە یەکێک لە گرنگترین بازاڕە عەرەبییەکان. ئێمە کار دەکەین بۆ بنیاتنانی تۆڕێکی بانکی یەکخراو کە ناوەندە گرنگەکانی ئابووری عێراق بگرێتەوە و پشت بە میراتی بانکی ببەستین کە زیاتر لە شەش دەیە درێژەی هەیە و بنەمایەکی دارایی بەهێز کە پێگەمان وەک گروپێکی پێشەنگی ناوچەیی بەهێز کردووە کە پەرەپێدان و داهێنان بەڕێوە دەبات و ستانداردەکانی کەرتی دارایی لە ناوچەکەدا بەرز دەکاتەوە.” هەروەها گوتی: “بۆچوونی بیرمەندمان و ئەزموونی فراوانمان وایکردووە گەشەی بەردەوام بەدەست بهێنین و بنکەی کڕیارەکانمان فراوان بکەین، ڕۆڵمان لە پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی ئابووری و دابینکردنی چارەسەری بانکی پێشکەوتوو کە خواستەکانی بازاڕ بەدی بهێنێت.”
لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: “بەم فراوانبوونە هەموو توانا و شارەزایەکانمان دەخەینە خزمەتی بازاڕی عێراقەوە لەڕێگەی دابینکردنی پارەی پڕۆژە گەورەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ چەسپاندنی ڕۆڵی عێراق وەک بزوێنەری ئابووری هەرێمایەتی و ئامادەکردنی ژینگەیەکی سەرنجڕاکێشی وەبەرهێنان کە گەشەی بەردەوام بەهێز بکات و ئاواتەکانی داهاتوو بەدیبهێنێت. پابەندبوونمان لە کردنەوەی لقەکان زیاترە. ئەمە پابەندبوونە بە هاوبەشی ڕاستەقینە لە بنیاتنانی داهاتووی کەرتی بانکی و بەهێزکردنی یەکخستنی ئابووری لە ناوچەکەدا.” شایانی باسە بانکی ئوردن لە ساڵی 1960 دامەزراوە و یەکێک بوو لە یەکەمین بانکەکانی ئوردن و لەو کاتەوە گەشەی سەندووە و بووە دامەزراوەیەکی دارایی هەرێمی پێشەنگ کە پلانی بەرزی هەیە بۆ فراوانکردن بۆ بازاڕی نوێ.

