spot_imgspot_img

وادەی هاتنی سەرما ئاشکرا کرا

شارەزایەکی کەشناسی وادەی دەستپێکردنی سەرما ئاشکرا دەکات و دەڵێت”گەرماکە سبەی کەمدەبێتەوە و لە کۆتای هەفتە هەوا ساردەکە دەکات”.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و دوێنێ یەکێک بوو لە گەرمترین رۆژەکانی ئەم مانگە و لە سبەی سێشەمەوە 7/10/2025 کاریگەری ئەو گەرمایە لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما 2 پلە دادەبەزن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆتای ئەم هەفتەیە و بەتایبەت لە رۆژی هەینیەوە 10/10/2025 بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سارد لەدەریای ناوەراستەوە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە کەشێکی تەواو پایزەیی دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار ڕوونیشیکردۆتەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ماوەی ئێستا بەرێژەی 5 تا 7 پلە نزمدەبنەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ کاریگەریەکانی بەردەوامی ئەبێت تا رۆژی دووشەمەی داهاتوو 13/10/2025.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە