نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆی بەرهەمدارمان لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و هەسەدە ئەنجامدا.
تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە (ئێکس) وێنەی خۆی لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ و ئیلهام ئەحمەد بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی: سەردانێکی گرنگ بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ فەرماندەی سێنتکۆم.
دەشڵێت: گفتوگۆی بەرهەمدارمان لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و هەسەدە ئەنجامدا بۆ پشتیوانیکردن لە دیدگای سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکخستنی سوورییەکان لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە هێزە چەكدارەكانی سەر بە دیمەشق هێرش دەكەنە سەر ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا و هەسەدە و هێرشەەكانیان تێكشكێنراون، هاوكات دیمەشق بەبێ كورد و دروزەكان هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان ئەنجام دەدات.

