کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن بەڕێوەچو؛ وەزیری ناوخۆی هەرێم دەڵێت: دەبێت پڕۆسەی هەڵبژاردن لە کەشوهەوایەکی سەقامگیر بەڕێوەبچێت.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌رپه‌رشتی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی كرد و وتی: دەبێت پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵبژاردنێکی ئارام و لە کەشوهەوایەکی سەقامگیر بەڕێوەبچێت.
ڕاشیگەیاند، دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نیشتمانین و پێویسته هاووڵاتییان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هاوكار بن تاکو كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام دروست بێت.
وتیشی، “له ئاستی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان لیژنه‌ی لاوه‌كی دروستكراوه، وەزارتەکان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان هاوکار دەبن بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت”.
