سەرچاوەیەک لە بەندەری جەیهان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کەشتییەوە بەرەو بازاڕەکانی ئەورووپا رۆیشت و فرۆشرا.
بەپێی ئەو نرخەی دیاریکراوە بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان کە 65 دۆلارە، بەهای ئەو نەوتەی ئەمڕۆ فرۆشراوە 65 ملیۆن دۆلارە.
ئەو سەرچاوەکە بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، ڕۆژانە نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە دەگاتە بەندەری جەیهان و هیچ گرفتێکی تەکنیکی لە ئارادا نییە، جگە لەوەی یەک جار و چەند کاتژمێرێک هەناردەی نەوت وەستا، ئەویش بەهۆی پڕبوونی کۆگاکانی نەوتەوە بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی شەممە 27ی ئەیلوولی 2025، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جەیهان لە ڕێگەی بۆرییەوە دەستی پێکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەى لە کۆتایی ئازارى 2023ەوە ڕاگیرابوو.
