ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: مەسرور بارزانی نامەیەکی بۆ سودانی ناردووە و داوای کردووە گرنگی بە بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت نەدرێت.
باسی لەوەشکرد: هەرکات حکومەتی فیدراڵی عێراق داوامان لێ بکات بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ داهاتی نانەوتی بنێرین ئێمە ئامادەین، بەڵام تا ئێستا بڕیاری ناردنی ئەو دوو مووچەیە نەدراوە.
لە پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم، کە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت یەکێکی ترە لە کێشەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای بۆچوونی ئەنجومەنی دەوڵەتی کرد.
