spot_imgspot_img

ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت، کەلە 1ی تەمموزی 2024ەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

دەشڵێت: هاوکات مووچەی مانگی تەمموزو مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلە دوای 1-7-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە