spot_imgspot_img

شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی پاککردنەوەی مەنهۆڵەکان لە سلێمانی ئەنجام دەدات و دەڵێت”هەڵمەتی پایزەی خاوێنکردنەوەو پاککردنەوەی منهۆڵ وئاوەڕۆکان ناوشاری سلێمانی دەستپێدەکەین”.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی وەرزی پایز باران بارین سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵدەسێت بەهەڵمتێکی (سێ ڕۆژە)، هەڵمەتکە رۆژی ٣شەممە رێکەوتی ٧\١٠\٢٠٢٥ دەست پێدەکات لەکاتژمێر (١٠)سەر لەبەیانی مەبەست لەهەڵمەتەکە پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکانی شەقام و کۆڵانەکانی شاری سلێمانییە.
بەپێی بڵاوکراوەکە، شارەوانی سلێمانی، لیژنەی فریاگوزار لە بەشەکانی خزمەتگوزاری و ئاوەڕۆ و ئامێرەکان وکۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ وخاشاک دەخاتە خزمەتی هەڵمەتەکەوە.
شارەوانی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتیان و دام و دەزگاکانیش دەکات و دەڵێت”داواکارین لە هاووڵاتییانی خۆشەویست بە تایبەت کاسبکاران و دوکانداران و خاوەن پێشانگاکان و قوتابخانە و خوێندنگاکان و فەرمانگە حکومییەکان کە هاوئاهەنگبن لە پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و منهۆڵ و بارانەوەکانی بەردەمیان.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە