spot_imgspot_img

پڕۆژەی ڕووناکی پارەی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ مانگی 9 ئاشكرادەكات

پڕۆژەی ڕووناکی ئاشكرای دەكات، لە مانگی ڕابردوودا 80%ی هاوبەشانی ماڵان لە هەڵەبجە کەمتر لە 15 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا خۆشحاڵی خۆی بە دابەشکردنی پسووڵەی کارەبای مانگی 9 بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی پارێزگای هەڵەبجە لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕِووناکی دەردەبڕێت و دەڵێت: 80%ی هاوبەشانی ماڵان لە هەڵەبجە کەمتر لە 15 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پسووڵەی مانگی 9 یەکەم پسووڵەیە بۆ هاوبەشانی کارەبا لە هەڵەبجە دوای ئەوەی پارێزگاکە لە کۆتایی مانگی ڕابردوو بووە یەکەم پارێزگا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێڕاق کە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دابین بکرێت و لە ئەنجامدا زیاتر لە 60 مۆلیدەی گەڕِەکەکان کوژێندرانەوە.

خشتەی یەکەم: دوای 50٪ پاڵپشتی حکومی بڕِی پسووڵەی 80٪ی هاوبەشانی کارەبا لە هەڵەبجە بۆ مانگی 9 کەمترە لە:
هاوبەشانی ماڵان: 15,000
هاوبەشانی بازرگانی: 61,000

خشتەی دووەم: ژمارەی هاووڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پڕۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:
کوردستان/
هاوڵاتیان: 3،770،000
شوێنە بازرگانییەکان: 120،000

هەولێر/
هاوڵاتیان: 1،935،000
شوێنە بازرگانییەکان: 61،000

سلێمانی/
هاوڵاتیان: 1،345،000
شوێنە بازرگانییەکان: 35،000

دهۆک/
هاوڵاتیان: 351،000
شوێنە بازرگانییەکان: 20،000

هەڵەبجە/
هاوڵاتیان: 139،000
شوێنە بازرگانییەکان: 4،000

وەزارەتی كارەبا دەشڵێت: تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی کە زیاترە لە ٪50ی هاووڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی و سەنتەری هەموو پارێزگاکان کارەبای بەردەوامییان بۆ دابینکراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕِووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.

پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026, هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە