وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەستی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سبەینێ دووشەممە، مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
دەشڵێت: هاوکات مووچەی مانگی تەمموزو مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلە دوای 1-7-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
