کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، دەشڵێت، سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 31 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
سۆران: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی
