spot_imgspot_img

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 9 دابەش دەکرێت

سبەینێ دووشەممە، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نۆ دابەش دەکرێت و لەو بارەوە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنداوی وەزارەتی پێشمەرگە، “ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى نۆ تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

دەشڵێت: بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ دووشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت”.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم مانگە نزیکەی 97%ـی ئەفسەران، پلەداران و پێشمەرگەکان هاوکارییەکە لە ڕێگەی سیستەمی پڕۆژەی “هەژماری من”ـەوە وەردەگرن. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەدیجیتاڵکردن و شەفافیەتی زیاتر لە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و هاوکارییە داراییەکاندا. ئەو ڕێژەیەی کە ماوەتەوە، لە ڕێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکانیان پێدەگات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە