كاركردن له‌پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په-چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و ئێستاش به ڕێژه‌ی زیاتر له 20%ی كاره‌كانی ته‌واو كراون و بڕیاریشه له ماوه‌ی ساڵێكدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بكرێن.
پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ، یه‌كێكه له گه‌وره‌پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئاوی خواردنه‌وه‌دا كه به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی له‌مێژینه‌ی كه‌مئاوی له چه‌مچه‌ماڵ و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی سنووره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند: كاركردن له پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و به ڕێژه‌ی 20%ی كاره‌كانی ته‌واو كراون و بڕیاریشه له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌واو بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ ده‌ڵێت: گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه 114 ملیار دیناره و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت. پڕۆژه‌كه توانای به‌رهه‌مێنانی 81٫600 مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە ڕۆژێکدا (بەشی یەکەم) هه‌یه و سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر و دەیان گوندی دەڤەرەکە لە قۆناغی یەکەم لێی سوودمەند دەبن.
ده‌شڵێت: کوالێتی ئاوی بەرهەمهاتوو بەگوێرەی ستانداردی عێراقی و جیهانی (WHO ) بۆ ئاوی خواردنەوەیه و کەلوپەلی بەکارهاتووش لە بەرزترین ئاست و کوالێتین.
