شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی هاتنی یەکەم شەپۆلی بارانی ئەمساڵ دەکات ودەڵێت”سەرتای مانگی یازدەدەبێت”.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی پێشبینیە دوورمەوداکان لەسەنتەری ئەوروپی کە بڵاوکراوەتەوە ئەگەر هەیە یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ کە بەشێوەیەکی باش سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە بکەوێتە رۆژەکانی سەرەتای مانگی 11ی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێش ئەو وادەیەش لە ناوەراستی ئەم مانگە بۆ کۆتای مانگ ئەگەری حاڵەتی لاوازی بارانبارین ئەبێت کە بەشێوەی سنوردار هەندێ شوێن و ناوچە دەگرێتەوە .
دەشڵێت، رێژەی جێگیری ئەو شەپۆلانە بەهۆی دووری ماوەکەیەوە کەمە لەم کاتەدا دیار نیە کە ئایا لەکاتی نزیکبوونەوە ئەمێنن یان نامێنن.
