ده‌زگای ئاسايشی نیشتمانیی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئاشكرای كرد، 46 تۆمه‌تبار له‌سه‌ر كڕین و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر هه‌زار و 941 كارتی ده‌نگداندا له چوار پارێزگا گیرا.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مه‌فره‌زه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای كاری هه‌واڵگری ورد، چه‌ند چالاكییه‌كی ئه‌منیی جیاجیان له پارێزگاكانی به‌غدا، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و هه‌روه‌ها رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامداون.
ڕاشیگەیاندووە، لەو چالاكییانەدا 46 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردون، كه تێوه‌گلاون له كڕین و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان.
ئاماژەی بەوەشداوە، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌زار و 941 كارتی ده‌نگداندا گیرا كه به تۆمه‌تباران بوون.
ده‌زگای ئاسایشی عێراق وتوشیه‌تی، “سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران و له‌گه‌ڵ كارته ده‌ستبه‌سه‌رگیراوه‌كاندا، هه‌واڵه‌ی دادگاكان كراون بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له‌دژیان”.
