spot_imgspot_img

سودانی: دەبێت بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەبین

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر ئامادەباشی هێڵی بەرگری عێراق کردەوە و دەڵێت”دەبێت بەتەواوی ئامادەبین و شۆک نەبین لەهەر گۆڕانکارییەک کە ڕووبدات”.

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژی شەممە جەختی لەسەر پێویستی ئامادەیی هێڵەکانی بەرگری بۆ هەر حاڵەتێکی نائاسایی لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتە بەردەوامەکانی ناوچەکە و دوورکەوتنەوە لە سەرلێشێوان و شۆکی ئەمنی کردەوە.

سودانی ڕایگەیاند، حکومەت پابەندە بە دابینکردنی هەموو ئەو پێداویستی و کەرەستە پێشکەوتووانەی کە پێویستە بە هێزە ئەمنییەکان بێت، هەروەها سوپای عێراق نموونەی قوربانیدان و بوێری نیشانداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی ئێستا وایکردووە دەوڵەت دەست بە بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە بکات، حکومەت بەڕوونی هێزە چەکدارەکان لەڕووی چەککردنەوە لە پێشینەی کارەکانیدایە و بەردەوامە لە دابینکردنی پێداویستی پێشکەوتو بۆ سوپا لە بەهێزکردنی توانا خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، هێزە ئەمنییەکان توانیان وادی حوران کە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە دیارەکانی تیرۆریستەکان کۆنتڕۆڵ بکەن، بۆیە هێڵەکانی بەرگری پێویستە بگاتە ئاستێکی بەرز و ئامادەیی هەبێت بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو، بەتایبەتی کە ناوچەکە شاهیدی پێشهاتە بەردەوامەکانە و نامانەوێت بە ڕووداوێکی ئەمنی شۆک بین.

سودانی جەختیشیکردەوە، کە پێویستە چاودێری ئەو شەڕانە بکرێت کە لە ناوچەکە و جیهاندا ڕوودەدەن و چۆن بەڕێوەدەبرێن، دەبێت تواناکانمان بەرزبکەینەوە بەتاینەت کە ئێستا لە جیهاندا شەڕە مۆدێرنەکان پشت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەرگری ئاسمانی و پەیوەندییەکان دەبەستن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە