ئیسرائیل گوێ بە بڕیارەکەی ترەمپ نادات و بۆردومانی غەززە بەردەوامە

سەرەڕای بانگەوازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر غەززە، بەڵام سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر بۆردومانەکانی.

بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی تەندروستی و هەروەها شایەتحاڵان لە غەززە دەست کەوتوون، بە درێژایی شەوی ڕابردوو، هێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە بەردەوام بووە.

بە پێی ئەو زانیارییانە، فڕۆکە جەناگییەکانی ئیسرائی کەمپی نوسەیرات و هاوکاتیش تۆپخانەکانی شارۆچکەی خان یونسیان کردووەتە ئامانج.

لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا هەشت فەڵەستینی کوژراون کە دوویان منداڵ بوون.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە ڕایگەیاند، حەماس خوازیاری ئاشتییەکی هەمیشەییە و داوای لە ئیسرائیل کردووە کە بۆ ئازادکردنی بەدیلگیراوەکان، هێرشەکان دەستبەجێ ڕابگرێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە