کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان دووبارە ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی

دهۆک: 36 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 33 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 36 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی

سۆران: 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە