وەزیری جەنگی ئەمریکا سوپاسالاری هێزی دەریایی دەرکرد

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە کە وەزیری جەنگ، سوپاسالاری هێزی دەریایی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی لە پۆستەکەی دەرکرد.

ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی گۆڤاری پۆڵیتیکۆ و چەند میدیایەکی دیکەی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، پیت هیگسیس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا جۆن هاریسۆن، سوپاسالاری هێزی دەریایی لە پۆستەکەی دەرکردووە.

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا دوورخستنەوەی هاریسۆنی پشتڕاستکردەوە و تێیدا هاتووە کە “چیتر هاریسۆن لە پۆستی سوپاسالاری هێزی دەریاییدا نەماوە و سوپاسی خزمەتەکانی بە وەزارەتی دەریایی دەکەین”.

تا ئێستا هۆکاری دوورخستنەوەی هاریسۆن ئاشکرا نەکراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە