سایتی (شەفافیەت) بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی لە ڕۆژی 27 ی 9ی 2025 تاوەکو 3ی 10ی 2025 بڵاوکردەوە .
بەپێی سایتی (شەفافیەت) داهاتی ئەو شوێنانە بڕی 17 ملیار و 888 ملیۆن و 150 هەزار و 537 دینار بووە، بەجۆرێک كە %90ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %10ـیشی بەشێوەی چەكە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی 22 ملیار دینار بووە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 4 ملیار دینار کەمی کردوە.
