سبەینێ هەینی مووچە دابەشدەکرێت

بانکی قەڵادزی بڕیاریدا سبەینێ هەینی سەڕەرای پشوو مووچە دابەشبکات.
لە بڵاوکراوەیەکدا، بانکی قەڵادێ رایگەیاند، سبەی هەینی 3/10/2025 سەرەڕای پشووی فەرمی دەرگای بانکەکەمان کراوەدەبێت بۆ پێدانی تەواوکاری مووچەی مووچە خۆران.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ هەینی تەواوکاری مووچەی ( کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ، کەم ئەندامان ، خانەنشینانی شارستانی ، خانەنشینانی سەربازی سلێمانی و ئەیلول و گوڵان ) دابەشدەکرێت و دەتوانن سەدانمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی سێ شەممە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 956,9928,000,000 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بڕی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بوو، هاوکات لە ڕۆژی چوارشەممە، 1ـی تشرینی یەکەم دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا و تاڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە