هۆشداری بە کاندید و حزبەکان درا

هاتووچۆی گەرمیان هۆشداری بە لایەنە سیاسی و کاندیدەکان دەدات و دەڵێت”هەرپۆستەرێک هێماکان بشارێتەوە سزادەدرێن وو لێ دەکرێنەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئاگاداری لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان دەکەینەوە، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، وێنە و پۆستەری کاندیدان و پارتەکان لەو جێگا و شوێنانە دانەنێن کە دەبێتە هۆی شاردنەوەی هێماکانی هاتوچۆ و گڵۆپی ترافیک لایتەکان.

هاتووچۆ ڕوونیشیکردۆتەوە، هەر پۆستەرێک لە سەر شۆستە و لە بەرامبەر هێڵەکانی پەڕینەوە دابنرێت کە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبکات، داوای یاسایی لە سەر لایەنی سەرپێچیکار تۆماردەکەین و پۆستەرەکانیان لێدەکرێنەوە.

بڕیارە ڕۆژی هەینی 3ـی تشرینی دووەمی 2025 بانگەششەی هەڵبژاردن بۆ کاندید و لایەنە سیاسییەکاان دەستپێبکات، و ڕۆژی 11/11 هەڵبژاردنی گشتی لە عێڕاق بەڕێوەبچێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە