نرخی زێر دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە

نرخی زێڕ سەرلەنوێ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک لە بازاڕەکانی جیهاندا دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە و هەر ئۆنسەیەک لە 3852 دۆلارەوە گەیشتە 3883 دۆلار.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ڕۆژی سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێر بە شێوەیەکی کاتیی بۆ 3797 دۆلار دابەزی، پێش ئەوەی جارێکی دیکە دەست بە بەرزبوونەوە بکات.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 673 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 787 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 899 هەزار دینار

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە