کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ :31 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی

