spot_imgspot_img

لە ڕێی دانانی زەڕەبینەوە 20 دۆنم و 1000 داری سروشتی سووتێندران

دەرکەوت ئەو ئاگرەی کە لە سنووری ناحیەی عەربەتی سلێمانی کەوتەوە و سووتانی 20 دۆنم پووش و پاوان و 1000 داری سروشتی لێکەوتەوە، بە هۆی دانانی زەڕەبینەوە بووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژیبگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوە لە بوونی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری  دۆڵی دووکانیانی سەر بە ناحیەی عەربەت، دەستبەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی.

ڕوونیشیکردەوە کە بە هاوکاری بنکەی بەرگری شارستانی سیتەک  توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت کە بووە هۆی سووتانی نزیکەی 20  دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی هەزار 1000 داری سروشتی.

پۆلیسی دارستان ڕایگەیاند، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بۆ دانانی زەڕەبین دەگەڕێتەوە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە دەرچووە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە