فڕۆکەی جەنگیی بە ئاسمانی بەغدادا دەسووڕێتەوە

وەزارەتی بەرگری دەربارەی جموجوڵی فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمانی بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، پەیوەندی بە مەشقی هێزەی ئاسمانی و سوپاوە هەیە کە خۆیان بۆ ڕۆژی نیشتمانیی ئامادە دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جموجوڵی زۆریی فڕۆکەی جەنگیی لە ئاسمانی بەغدای پایتەخت بینرا و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کرد.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕایگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە کە هێزی ئاسمانی و فڕۆکەکانی سوپا سەرقاڵی مەشقی ئاسمانین و لە ڕۆژی نیشتمانییدا نماییشێکی ئاسمانیی نایاب ئەنجام دەدەن.

وەزارەتی بەرگری ئەوەشی خستەڕوو کە بە درێژایی سێ ڕۆژی داهاتوو ئەو نمایشانە بەردەوام دەبن و داواشی لە هاووڵاتییان کرد بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ یادی ڕۆژی نیشتمانییدا بکەن کە سبەینێ هەینی بەڕێوەدەچێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە