بڕیارێکی گرنگ لەبارەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک دەرکرا و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت”هەموو ئەو یاسانەی ئیمە لەم خولەی پەرلەمان دەرمانچواند بڵاو دەکەینەوە”.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرللەمانی عێراق، لە تۆڕیم کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، پیرۆزە لەکەسوکاری شەهیدان و ئەنفال لە کەرکوک و تەواوی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، هەمواری یاسای شەهیدان چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کاتێک یاسای شەهیدانمان هەموارکردەوە بەشێوەیەک کەسوکاری شەهیدو ئەنفالی ئێمەیش سودمەندبن لەو مافانەی بەشەهیدانی عیراق دراوە لە بابەتی درێژکردنەوەی ماوەی خزمەت و بەخشین لە باج و گواستنەوەو کۆمەڵێک ئیمتیازاتی تر خەڵکانێک پێیان وابوو ئەوە تەنها یاسایەکەو جێ بەجێ ناکرێت ، بەڵام لەدوای چەندین دانیشتن لەسەر ئەو بابەتە سوپاس بۆ خودا چوە بواری جێ بەجێ کردن و گشتاندنی پێکرا.
شاخەوان عەبدوڵا جەختیشیکردۆتەوە، پشتیوان بەخودای گەورە بەهەمان شێوە رێنمایی جێ بەجێ کردنی گەرانەوەی زەوییەکان و زیندانی سیاسی و هەڵبجەو هەموو ئەو یاسانەی ئیمە لەم خولەی پەرلەمان دەرمانچواند لێرە بڵاو دەکەینەوە .
دەی نووسراوی گشتاندنەکە:

